عومرەکارێکی کورد لە سعودیە کۆچی دواییکرد

بەڕێوەبەرایەتیی حەج و عومرەی هەرێم رایدەگەیەنێت، عومرەکارێکی دانیشتووی ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ لە سعودیە کۆچی دواییکرد.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ دووشەممە، هاوڵاتی (محەمەد عەبدولغەفور ياسين) دانیشتووی ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ کە بە مەبەستی عومرە سەردانی سعودیەی کردبوو، لە شاری مەدینە کۆچی دواییکرد.

ئاماژەی بەوەشکرد، عومرەکارەکە تەمەنی سەرووی 60 ساڵە و هیچ نەخۆشییەکی نەبووە، لەکاتی نوێژی بەیانی، تەندروستیی تێكچووە و گەیەندراوەتە نەخۆشخانە و هەر لەویش کۆچی دواییكردووە.

دەشڵێت، “دوای وەرگرتنی رەزامەندیی خانەوادەکەی، بڕیارە هەر ئەمڕۆ لە گۆڕستانی (بقیع) لە شاری مەدینە بەخاک بسپێردرێت”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانیی هەرێمی کوردستان: خۆمان ئامادەکردووە بۆ دابەشکردنی بەشی سێیەمی بەشەخۆراک

بەڕێوەبەرى گشتیى بازرگانیى هەرێمی کوردستان، دەستکراوە بە ئامادەکارییەکان بۆ دابەشکردنی بەشی سێیەمی بەشەخۆراک. نەوزاد شێخ کامیل، بەڕێوەبەرى گشتیى…
Total
0
Share