سودانی: هیچ لایەنێك بۆی نییە سەروەریی خاكی عێراق پێشێل بكات

سەرۆك وەزیرانی عێراق رایگەیاند، “هیچ لایەنێك بۆی نییە سەروەریی خاكی عێراق پێشێل بكات و لیژنەیەك بۆ كشانەوەی هێزەكانی هاوپەیمانان لە عێراق پێكدەهێندرێت.

محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق رایگەیاند، ئیدانەی هێرشكردنە سەر هێزە ئەمنییەكان و حەشدی شەعبی دەكەین و حەشدی شەعبی نوێنەرایەتیی رەسمی دەوڵەت دەكات و بەشێكن لە هێزە ئەمنییەكان.

وتیشی، “پاشگەزنابینەوە لە كۆتاییهێنان بە ئەركەكانی هێزەكانی هاوپەیمانان لە عێراق و لیژنەیەكی دوو قۆڵی بۆ كشانەوەی هێزەكانی هاوپەیمانان لە عێراق پێكدەهێندرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نەرمین مەعروف: کورتهێنانی بودجە زیاترە لە 64 تریلیۆن دینار و بەرمیلێک نەوت بە 80 دۆلار خەمڵێندراوە

ئەندامێکی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، کورتهێنانی بودجە زیاترە لە 64 تریلیۆن دینار و بەرمیلێک نەوت بە…
Total
0
Share