سزای شەش مانگ زیندانیکردن بەسەر ئومێد بەرۆشکیدا سەپێندرا

دادگای دهۆک سزای شەش مانگ زیندانیکردنی بەسەر رۆژنامەنووس ئومێد بەرۆشکیدا سەپاند.

ئامەد پیرانی نوێنەری کەسوکاری دەستگیرکراوانی بادینان بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، لەلایەن دادگای دهۆکەوە ئەمڕۆ ئومێد بەرۆشکی رۆژنامەنووس بە شەش مانگی دیکە زیندانیکردن سزادرا.

ئاماژەی بەوەشکرد، ناوبراو لە ماوەکانی رابردوودا پۆستێکی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک کردبوو و داوایکردبوو قارەمان شوکری و دەستگیرکراوانی دیکەی بادینان ئازادبکرێن، لەسەر ئەم پۆستە داوای یاسایی لەسەر تۆمارکراوە.

ئاشکراشیکرد، بەپێی ماددەی دووی خراپ بەکارهێنانی پەیوەندی ئەمڕۆ سزای شەش مانگ زیندانیکردنی بۆ دەرچوو.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دوو كەس كە هەڕەشەی بڵاوكردنەوەی وێنە و ڤیدیۆی كچێكیان دەكرد دەستگیركران

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی راپەڕین بڵاویكردووەتەوە، هێزەكانی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی راپەڕین دوو تۆمەتباریان بە تۆمەتی خراپ بەكارهێنانی تۆڕە كۆمەڵایەتیيەكان…
Total
0
Share