پێنج هەزار و 200 کەس دادەمەزرێندرێن

لە عێراق پێنج هەزار و 200 کەس دادەمەزرێن، کە زۆرینەیان خاوەنی بڕوانامەی باڵان.

سەعد لامی، وتەبێژی ئەنجومەنی خزمەتگوزاری گشتی عێراق رایگەیاند،  ئامادەکارییەکانیان بۆ دامەزراندنی پێنج هەزار و 200 کەس دەستیپێکردووە و بەمزووانە رێکارەکانییان تەواودەبێت.

دەشڵێت، لە ماوەی دوو ساڵی رابردوودا، نزیکەی 60 هەزار کەس لە لایەن ئەنجومەنەکەوە لە عێراقدا دامەزراون، کە زۆرینەیان خاوەنی بڕوانامەی باڵا بوون.

ئاماژەی بەوەشداوە، جێبەجێکردن و پڕۆسەی دامەزراندنەکە لەسەر داواکاری و رەزامەندی محەمەد شیاع سودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق بووە.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share