وەزارەتی سەرچاوە ئاوییەکانی عێراق و کۆمپانیایەکی ئیتاڵی گرێبەستێکیان ئەنجامدا، تایبەت بە بەرەوپێشبردنی سەرچاوە ئاوییەکانی عێراق، دیجلە و فوڕاتیش دەگرێتەوە.
عەون دیاب، وەزیری سەرچاوە ئاوییەکانی عێراق رایگەیاند، گرێبەستمان لەگەڵ کۆمپانیایەکی ئیتاڵیدا تایبەت بە توێژینەوە لەسەر سەرچاوە ئاوییەکانی عێراق ئەنجامدا، کە رووباری دیجلە و فوڕاتیش دەگرێتەوە.
دەشڵێت، کۆمپانیاکە هەڵدەستێت بە ئامادەکردنی پلان و نەخشەیەکی 10 ساڵە، کە تایبەتە بە ئەنجامدانی توێژینەوەیەک کە سەرچاوە ئاوییەکانی عێراق دەگرێتەوە لە نێویشیاندا روباری دیجلە و فوڕات دەگرێتەوە و بەشێک دەبن لە پرۆسەی توێژینەوەکان.
ئاماژە بەوەشدراوە، ئەنجامدانی گرێبەستەکە بۆ دوو مەبەستی سەرەکییە، ئەوانیش، بەرەوپێشبردنی ئاستی ئاوی ژێر زەوی لە عێراق و رووبەرووبوونەوەی گۆڕانکارییەکانی کەشوهەوایە لە وڵاتەکەدا.