شۆڕش ئیسماعیل: ئامانجی وەزارەتی پێشمەرگە بوونیادنانی سوپایەكی نیشتمانیی كوردستان

شۆڕش ئیسماعیل وەزیری پێشمەرگە رایدەگەیەنێت، ئامانجی وەزارەتی پێشمەرگە بوونیادنانی سوپایەكی نیشتمانیی كوردستانییە

بەپێی راگەیەندراوێكی وەزارەتی پێشمەرگە كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، ئەمڕۆ دووشەممە شۆڕش ئیسماعیل وەزیری پێشمەرگە پێشوازی لە یـان برێم‌، كونسوڵی گشتیی فەرەنسا لە هەرێمی كوردستان و وەفدێكی سەربازی و دیپلۆماسی كرد.

هەر لەو كۆبوونەوەیەدا، پرسی چاكسازی و بوونیادنانی دوو ناوچەی سەركردایەتیی سەربازی، دامەزراندنی شەش، فیرقـەی پیادە لە ئێستادا و هەوڵدان بۆ بوونیادنانی فیرقەی زیاتر لە ژێر سەركردایەتی وەزارەتی پێشمەرگەدا، تەوەری سەرەكیی كۆبوونەوەكە بوو.

ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، لە كۆبوونەوەكەدا شۆڕش ئیسماعیل رایگەیاندووە، “ئامانجی وەزارەتی پێشمەرگە بوونیادنانی سوپایەكی نیشتمانیی كوردستانییە كە لەم پێناوەشدا هەموو هەوڵەكانمان چڕكردووەتەوە و بەردەوام و پێداگرین لەسەرخستنی پڕۆسەی چاكسازی لە وەزارەتی پێشمەرگە”.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share