دادگای کەلار سزای بەسەر بکوژانی عەبدوڵا ساڵح سەپاند

لەیەکەم دانیشتنی دادگای تاوانەکانی کەلار سەبارەت بە کەیسی کوشتنی گەنجێکی شاری کەلار بەناوی عەبدوڵا ساڵح، سزای لەسێدارەدانی بەسەر دوو تاوانباری تاوانەکەدا سەپاند.

ئەمڕۆ دووشەممە دادگای تاوانەکانی کەلار یەکەم دانیشتنی خۆی سەبارەت بە دۆسیەی کوشتنی عەبدوڵا ساڵح، لەلایەن چەند هاوڕێیەکی خۆیەوە لە کۆتایی ساڵی رابردوودا سازدا.

لە دانیشتنەکەی دادگادا دادوەر بڕیاریدا بەپێی ماددەی 406 لە یاسای سزادانی عێراقی سزای لەسێدارەدان بەسەر هەردوو تاوانباری رووداوەکەدا بسەپێنێت.

عەبدوڵا ساڵح، گەنجێکی دانیشتووی شاری کەلار بوو، لە 30 ی مانگی رابردوو لەلایەن چەند هاوڕێیەکی خۆیەوە لە ماڵەکەی خۆی دوورخرایەوە و کوژرا، دوای چەند رۆژێکیش دوای دەستگیرکردن و دانپێدانانی تاوانبارەکان تەرمەکەی دۆزرایەوە.
بەپێی دانپێدانانی تاوانبارەکان، بە مەبەستی فرۆشتنی ئۆتۆمبێلەکەی ئەو تاوانەیان ئەنجامداوە.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share