وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی پاداشتی بڵاوكردنەوەی توێژینەوەی زانستی بڵاودەكاتەوە.
بەپێی راگەیەندراوێكی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، لە فەرمانێكی وەزاریدا وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بڕی پاداشتی بڵاوكردنەوەی توێژینەوەی زانستی لەلایەن هەڵگرانی نازناوی زانستی لەسەر میلاكی دامودەزگاكانی سەر بە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی دەردەكات.
هەر لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، بەپێی فەرمانە وەزارییەكە كە پاڵپشتە بە بڕیاری كۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزارەت، لە نۆ خاڵدا بڕی پاداشتی بڵاوكردنەوەی توێژینەوەی زانستی بە سەرجەم وردەكارییەكانییەوە بڵاوكراوەتەوە و ئاراستەی سەرجەم زانكۆكانی كوردستان كراوە بە مەبەستی جێبەجێكردن، فەرمانەكە لە رۆژی دەرچوونییەوە جێبەجێدەكرێت و ئەو توێژینەوانە دەگرێتەوە كە لە 1ی 1ی 2024بە دواوە و بڵاوكراوەتەوە و پاداشتی توێژینەوەیان بۆ خەرجنەكراوە.