راگەیەندراوێك لە پۆلیسی هەولێرەوە

وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هەولێر رایدەگەیەنێت، ئەو گرتەڤیدیۆییەی بڵاوكراوەتەوە گوایە بەردەم قەڵای هەولێر ئێستا نییە و كۆنە.

نەقیب كارزان ساڵح، وتەبێژی پۆلیسی پارێزگای هەولێر راگەیاند، سەبارەت بە گرتەیەكی ڤیدیۆیی كەمێك پێش ئێستا لە هەندێك دەزگای میدیای بڵاوكراوەتەوە گوایە ئێستا لەبەردەم قەڵای هەولێر شەڕ لە نیوان چەند كەسێك روویداوە و مێژووی ئەو شەرە كۆنە و ئێستا شاری هەولێر ئارامە و لەسەرە ئەو شەڕە رێكاری یاسای بەرامبەر كەسەكان گیراوەتەبەر.

دەشڵێت، ” داواكارین لە هەموو دەزگاكانی راگەیاندن پێداچوونەوە بكەن لە راست و دروستی هەواڵەكان”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بە ڤیدیۆ.. كۆماندۆی كوردستان نەخۆشێكیان لە سلێمانییەوە گەیاندەوە گەرمیان كە توانای گواستنەوەی بە وشكانیدا نەبوو

تیمی پزیشكی و فڕۆكەوانیی كۆماندۆی كوردستان نەخۆشێكیان لە نەخۆشخانەی سووتاویی سلێمانییەوە گەیاندەوە گەرمیان كە توانای گواستنەوەی بە وشكانیدا…
زیاتر ببینە

وەزارەتی پێشمەرگە: ناوی ژمارەیەکی دیکەی سوودمەندانی وەرگرتنی زەوی ئاشکرادەکرێت

وەزارەتی پێشمەرگە، رایگەیاند، ناوی ژمارەیەکی دیکەی سوودمەندانی وەرگرتنی زەوی ئاشکرادەکرێت. وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێم، رایگەیاند، ئەمڕۆ 30ی تشرینی یەکەمی…
Total
0
Share