مامۆستا و فەرمانبەرانی ناڕازی: بایكۆت دەستپێدەكەینەوە

دەستەی داكۆكی لە مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی رایدەگەیەنێت، لە سبەینێوە بایكۆت لە هۆڵەكانی خوێندن دەستپێدەكەنەوە.

دەستەكە ئەمڕۆ لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەنووسیدا راگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە و تیایدا هاتووە، لە سۆنگەی هەستكردنیان بە بەرپرسیارێتی پێشتر رایانگەیاندووە تا ئەنجامدانی تاقیكردنەوەكان بەردەوام دەبن و ویژدانیان ئاسوودە كرد، لە ئێستاشدا بەهۆی بێباكی دەسەڵات بڕیاریانداوە دووبارە دەست بە بایكۆتی دەوام بكەنەوە.

ئاماژەی بەوەشكرد، لە سبەی یەكشەممە بایكۆتی هۆڵەكانی خوێندن دەكەن و ناگەڕێنەوە بۆ دەوام، تا مووچەكانی كانونی یەكەمی 2024 (12) و كانونی دووەمی 2025 (ئەم مانگە) وەرنەگرن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەڕێوەبەرایەتیی كۆنترۆڵی كارەبای هەرێم: لە دوو رۆژی پشووی سەرژمێریدا 22 کاتژمێر کارەبای نیشتمانی بە هاوڵاتیان دراوە

بەڕێوەبەرایەتیی كۆنترۆڵی كارەبای هەرێم رایگەیاند، لە رۆژی یەكەم و دووەمی پشووی سەرژمێریی گشتیی دانیشتووان (22) كاتژمێر كارەبای نیشتمانی…
Total
0
Share