سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی: لیستی مووچەی مانگی پێنج ئامادەدەکرێت

حکومەتی هەرێمی کوردستان دەستیکردووە بە ئامادەکردنی لیستی مووچەی مانگی پێنجی فەرمانبەران و مووچەخۆران.

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، سیستمی پەیڕۆڵ کاراکراوە و لە دوێنێوە سەرجەم وەزارەتەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاگادارکراونەتەوە خشتەی ناوی فەرمانبەرانی وەزارەتەکانیان لە سیستمی پەیڕۆڵ تۆماربکەن.

هاوکات داواشیکردووە، ئەو داهات و خەرجییانەی وەزارەتەکان لە مانگی چواردا هەیانبووە، ڕەوانەی وەزارەتی دارایی بکەن بەمەبەستی ئامادەکردنی تەرازووی پێداچوونەوە.

ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەشدا، چاوەڕوان دەکرێت تاوەکو کۆتایی هەفتەی ئاییندە لیستی مووچە و تەرازووی پێداچوونەوە ئامادەبکرێن و پێش ناردنی بۆ بەغداد، وردبینی بۆ بکرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

شارەوانیی سلێمانی: شوێنی ناشتنی مردوو لەناو شار نەماوە و مردووەكان ببرێنە گۆڕستانە نوێیەكە

سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی رایدەگەیەنێت، شوێنی ناشتنی مردوو لەناو شار نەماوە و دەبێت مردووەكان ببرێنە گۆڕستانە نوێیەكە. بەپێی راگەیەندراوێكی…
زیاتر ببینە

عەتا محەمەد: ئەمڕۆ سەرجەم خاوەن ئۆتۆمبێلە زیانلێکەوتووەکانی چەمچەماڵ قەرەبوو دەکرێنەوە

سەرۆکی کۆمسیۆنی فریاگوزاریی چەمچەماڵ، رایگەیاند، ئەمڕۆ سەرجەم خاوەن ئۆتۆمبێلە زیانلێکەوتووەکانی چەمچەماڵ قەرەبوو دەکرێنەوە. عەتا محەمەد، سەرۆکی کۆمسیۆنی فریاگوزاریی…
Total
0
Share