لە دووەم رۆژی فێستیڤاڵدا 120 هەزار گەشتیار سەردانی هەڵەبجەیان كردووە

بەپێی ئامارێكی گەشتوگوزاری هەڵەبجە تەنها ئەمڕۆ 120 هەزار گەشتیار و سەردانكەر روویان لە سنوورەكەیان كردووە.

بەڕێوەبەرایەتیی گەشتوگوزاری هەڵەبجە رایگەیاند، لە دووەم رۆژی فێستیڤاڵی هەنار و پایزی هەڵەبجە لە هەردوو بازگەی زەمەقی و دەرەشیش 85 هەزار گەشتیار داخڵی پارێزگای هەڵەبجە بوون.

ئەوەشی خستەڕوو، سەردانكەر سەنتەری قەزای مەڵبەندی هەڵەبجە بە نزیكەیی 35 هەزار بووە.

بەوەش کۆی گشتیی گەشتیار و سەردانكەر لە رۆژی دووەمی فێستیڤاڵەكەدا 120 هەزار بووە، وەك ئەوەی گەشتوگوزاری هەڵەبجە دەیڵێت.

فێستیڤاڵەكە دوێنێ پێنجشەممە دەستیپێكرد و سبەینێ دواهەمین رۆژی دەبێت.

لە فێستیڤاڵەكەدا جگە لە هەنار، چەندین بەرهەمی جوتیارانی سنوورەكە، ئیشی هەور و دەستی خراونەتەڕوو.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

‎حكومەتی عێراق بڕیاریدا دەرچووی بەشە پزیشكی و تەندروستییەكان دابمەزرێنێت

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، ئەنجومەنی وەزیران ڕەزامەندی دەربڕیووە لەسەر دامەزراندنی دەرچووی بەشە پزیشکی و تەندروستییەکان. سۆران عومەر،…
Total
0
Share