وەفدی ئیمڕاڵی پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان، دەم پارتی دوێنێ 22ی 1ی 2025 بۆ دووەم جار سەردانی عەبدوڵا ئۆجالانیان کرد لە دوورگەی ئیمڕاڵی و ئەمڕۆ ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکەیان بڵاوکردەوە.
وەفدەکەی ئیمڕاڵی بریتیبوون لە پەروین بوڵدان و سری سورەیا، پەرلەمانتارانی دەم پارتی ئاماژەیان بە کۆتا دیداریان کرد و باسیان لەوەکرد، چوار کاتژمێری خایاندووە و باسیان لە گرنگیی قۆناغەکە کرد و ئاماژەیان بەوەدا ئاشتی بۆ هەمووان ژیانێکی ئازاد و پێکەوەیی بەدیدێنێت.
لە راگەیەندراوی وەفدەکەی ئیمڕاڵیدا ئەوە خراوەتەوەڕوو، عەبدوڵا ئۆجالان سەرەخۆشی لە خانەوادەی قوربانیانی ئاگرەکەی بۆڵوو کردووەو هیوای زوو چاکبوونەوەی بۆ برینداران خواستووە.
دەم پارتی باسی لەوەشکردووە، تێکۆشانی ئۆجەلان بۆ ئەم قۆناغ بەردەوامە، دوای تەواوبوونی ئامادەکاریی پەیوەندیدار بەم بابەتە، راگەیەندراوی پێویست بۆ رای گشتیی کۆمەڵگا بڵاودەکرێتەوە.
لەبارەی خۆشیانەوە دەم پارتی باسیان لەوەکردووە، لە تێکۆشان بەردەوام دەبن و پەیوەندییەکانیان و هەر پێشکەوتنێک بێتە ئاراوە ، رای گشتیی کۆمەڵگا ئاگاداردەکەنەوە.