کەشناسیی هەرێم رایدەگەیەنێت، ئەمڕۆ تاوەباران دەبارێت و سبەینێ خێرایی با زیاددەکات.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێم بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ پێنجشەممە ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت، لەناوچە شاخاوییە سنوورییەکانی باکوور نیمچەهەور دەبێت لەگەڵ ئەگەری کەمێک تاوەباران و بروسکە، پلەی گەرمی لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ نزیکدەبێتەوە.
کەشناسیی هەرێم دەشڵێت، سبەی هەینی ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت لەکاتەکانی ئێوارە بۆ ماوەیەکی کەم ئەگەری چالاکبوونی خێرایی با هەیە لەناوچەکانی رۆژئاوای هەرێم، پلەی گەرمی بە نزیکی 1 بۆ 2 پلە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ بەرزتردەبێت.
بەرزترین پلەی گەرمیی پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر : 43 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 39 پلەی سیلیزی
دهۆک : 41 پلەی سیلیزی
کەرکوک : 46 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 42 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە :41 پلەی سیلیزی
سۆران : 40 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 27 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 46 پلەی سیلیزی