لە قەزای چۆمان ئۆتۆمبێلێک سووتا

بەرگری شارستانی سۆران رایگەیاند، لە قەزای چۆمان ئۆتۆمبێلێک گڕیگرت و بەدەر لە زیانی ماددیی هیچ زیانێكی گیانی نەبووە.

ئەمڕۆ چوارشەممە، بەڕێوەبەرایەتی بەرگریی شارستانیی سۆران رایگەیاند، ئۆتۆمبێلێکی جۆری “ئۆپڵ ئۆمیگا” لە ناو بازاڕی قەزای چۆمان گڕیگرت و بەشێكی سووتا.

ئاماژە بەوەشدراوە، دوای ماوەیەکی کەم لە گڕگرتنی ئۆتۆمبێلەکە، توانرا لەلایەن تیمێکی ئاگرکوژێنەوەی بەرگری شارستانیی چۆمانەوە ئاگرەکە کۆنتڕۆڵبکرێت و ئۆتۆمبێلەکە لە سووتانی تەواوەتی بپارێزرێت.

بەپێی راپۆرتی تیمی بەرگری شارستانیی، رووداوی ئاگرکەوتنەوەکە تەنها زیانی ماددیی هەبووە و هیچ زیانێکی گیانی نەبووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەو هاوڵاتییانە ئاگاداردەکرێنەوە کە لە دەرەوەی وڵات پاسپۆرتەکانیان ونکردووە

بەڕێوەبەرایەتیی پاسپۆرتی سلێمانی رایدەگەیەنێت، ئەو کەسانەی لەدەرەوەی وڵات پاسپۆرتەکانیان ون کردووە یان تێکچووە بۆ دووبارە دەرهێنانەوەی پێویستە بگەڕێنەوە…
Total
0
Share