پارێزگای هەڵەبجە: ئاهەنگەکانی سەری ساڵ راگیران

وەک هاوخەمییەک بۆ قوربانیانی چەمچەماڵ، بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی سەرجەم ئاهەنگ و بۆنەکانی سەری ساڵی نوێی لە سنووری پارێزگای هەڵەبجە درا.

پارێزگای هەڵەبجە بڵاویکردەوە، وەک هاوخەمییەک بۆ قوربانیانی چەمچەماڵ، نوخشە ناسح، پارێزگاری هەڵەبجە، بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی سەرجەم ئاهەنگ و بۆنەکانی سەری ساڵی نوێی لە سنووری پارێزگاکەدا دەرکرد.

ئاشکراشیکرد، ئەم بڕیارە وەک رێزێک بۆ گیانی قوربانیانی کارەساتی لافاوەکەی ئەم دواییەی قەزای چەمچەماڵ و دەربڕینی هاوخەمییە لەگەڵ خانەوادە و کەسوکارە بەڕێزەکانیان.

جەختیشیکردەوە، پارێزگای هەڵەبجە بەم هەنگاوە، هاوبەشیی خۆی لە خەمی خوشک و براکانیان لە چەمچەماڵ دووپاتدەکاتەوە و جەخت لەسەر رۆحی یەکگرتوویی و هاوپشتیی گەلی کوردستان لە کاتە سەختەکاندا دەکاتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

قوباد تاڵەبانی بۆ پلاسخارت: هاوکارمان بن لە بەرەوپێشبردنی ڕێچکەی چاکسازی و ئازادیی ڕادەربڕین

ئێوارەی ئەمڕۆ جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم و نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوەیەکگرتوەکان لەعێراق کۆبوونەوە و قوباد تاڵەبانی…
زیاتر ببینە

وتەبێژی وەزارەتی بازرگانیی عێراق: سیستمی ئەسیکۆدا نابێتە هۆی گرانبوونی نرخی شتومەک

وتەبێژی وەزارەتی بازرگانیی عێراق رایدەگەیەنێت، پەیڕەوکردنی سیستمی ئەسیکۆدا نابێتە هۆی گرانبوونی نرخی کاڵا و شتومەک، بەڵکو بۆ نەهێشتنی…
Total
0
Share