دۆناڵد ترەمپ: سەردەمی زێڕینی ئەمریکا دەستیپێکرد

دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی نوێی ئەمریکا رایگەیاند، بەمزووانە ئەمریکا دەکەینەوە بە وڵاتێکی پیشەسازیی و ووزەکەی بە تەواوی جیهاندا بڵاودەکەینەوە.

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی نوێی ئەمریکا لە یەکەمین پەیامیدا رایگەیاند، لەم ساتەوە سەردەمی زێڕێنی ئەمریکا دەستیپێکرد و ئەمریکا بەم زووانە لە سەرجەم بوارەکاندا بەهێزتر دەبێت.

وتیشی، “ویستیان ژیان و ئازادیم لێ ببەن، بەڵام خودا منی پاراست تا جارێکی تر ئەمریکا مەزن بکەمەوە”.

ئاماژەی بەوەشدا، بەمزووانە نەوتی زیاتر دەردەهێنین و ئەمریکا دەکەینەوە بە وڵاتێکی پیشەسازیی گەورەتر، ووزەی ئەمریکاش بە تەواوی جیهاندا بڵاودەکەینەوە.

لە درێژەی وتارەکەیدا ئەوەشی خستەڕوو، کە بەهۆی هەبوونی گەندەڵیی لە کابینەی رابردوودا، قەیرانی هەبوونی متمانە لە وڵاتەکەدا دروستبووە، بەڵام لە ئێستاوە دیموکراسییەتی ئەمریکا دەستپێدەکاتەوە و لەجاران زیاتر بە دڵی ئێوە دەبێت.

 

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم داوای جێبەجێکردنی رێککەوتنەکەی لەگەڵ ئێران دەکات

سەرۆکی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم رایگەیاند، پێویستە بە زووترین کات ئەو رێککەوتنی لێکتێگەیشتنە جێبەجێبکرێت کە هەفتەی رابردوو لەگەڵ…
Total
0
Share