نوێترین زانیاری لەبارەی کۆبوونەوەی پەرلەمانی کوردستان

بەڕێوەبەری راگەیاندنی پەرلەمانی کوردستان، رایگەیاند، رۆژی چوارشەممەی داهاتوو بۆ کۆبوونەوەی پەرلەمانی کوردستان دیاریکراوە.

سامان ئەحمەد، بەڕێوەبەری راگەیاندنی پەرلەمانی کوردستان، بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، سەرۆکی کاتیی پەرلەمان بانگهێشتی لایەنەکانی کردووە بۆ کۆبوونەوە و ئێمەش لەلایەن دیوانی پەرلەمانەوە راسپێردراوین ئامادەکاری بۆ کۆبوونەوەکە بکەین.

باسی لەوەشکرد، ئامادەکاری کراوە و کاتژمێر 11ی پێشنیوەڕۆی رۆژی چوارشەممەی داهاتوو بۆ بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەکە دیاریکراوە، بەڵام نازانرێت ئامادەبووان رێژەی یاسایی تەواودەکەن یان نا.

سامان ئەحمەد ئەوەشی وت، کۆبوونەوەکە درێژکراوەی کۆبوونەوەی یەکەمە، چونکە ئەو کۆبوونەوەیە بەکراوەیی ماوەتەوە و تایبەتە بە هەڵبژاردنی دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمان.

رۆژی 2ی کانوونی یەکەمی 2024 ئەندامانی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان سوێندی یاساییان خوارد و کۆبوونەوەی پەرلەمان بۆ هەڵبژاردنی دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمان بە کراوەیی هەڵگیرا.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نوخشە ناسیح بۆ دوکاندارانی دارەسووتاوەکە: هیوادارین حکومەتی هەرێم قەرەبووی زیانەکانتان بکاتەوە

نوخشە ناسیح، پارێزگاری هەڵەبجە لەبارەی ئاگرەکەی ئەمڕۆ بازاڕی دارەسووتاوەکەی سلێمانی پەیامێکی بڵاوکردەوە. لە پەیامەکەی نوخشە ناسیحدا هاتووە، “بەڕێزان…
زیاتر ببینە

قوباد تاڵەبانی: خوێندكارانی دەرچووی 12ی ئامادەیی پێویستە بە دوای خەون و رۆئیای خۆیان بكەون تا بتوانن سەركەوتووتربن

جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێم رایدەگەیەنێت، خوێندكارانی دەرچووی 12ی ئامادەیی پێویستە بە دوای خەون و رۆئیای خۆیان بكەون تا…
Total
0
Share