ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەران لەبارەی پرسی مووچە و كێشەی داهاتی نێوان هەرێم و ناوەند راگەیەندراوێكی 26 خاڵی بڵاوكردەوە.
سۆران عومەر، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە هەژماری تایبەتی خۆی راگەیەندراوێكی 26 خاڵی بڵاوكردەوە و رایگەیاند، تیایدا كێشە و چارەسەری بابەتی مووچە و داهاتی نێوان هەرێم و بەغدادی گەیاندووەتە حكومەتی هەرێم.
ئاماژەی بەوەشكرد، هیوادارە حكومەتی هەرێم مەبەستی بێت مووچەی خەڵك چارەسەربكات و، پێویستە مووچەی مانگی 12ش دابەشبكات.






