لەبارەی مووچەکانیان دڵنیایی بە مامۆستایانی گرێبەست دەدرێت

دڵنیایی بە مامۆستایانی گرێبەست دەدرێت و جەختدەکرێتەوە مووچەی مانگی 7 و 8 یان نافەوتێت.

عەلی رەئوف نوێنەری گشتیی مامۆستایانی گرێبەست رایگەیاند، لە ئێستادا خەرجی راگیراوە رۆژی سێشەممە خەرجی دەکرێتەوە، دڵنیایی تەواو بە مامۆستایانی گرێبەست دەدەین مووچەی مانگی 8 و 7 ی 2024 نافەوتێت و دابەشدەکرێت.

ئەمە لە کاتێکدایە، مامۆستایانی گرێبەست مووچەی ئەو دوو مانگەیان لەسەر کاتی وانەبێژیان هەژمارکراوە و تا ئێستا وەریاننەگرتووە.

بەبۆنەی کۆتاییهاتنی وەرزی یەکەمی خوێندن، بڕیارە لە سبەینێ یەکشەممەوە لەسەرجەم ناوەندەکانی خوێندنی سەر بە وەزارەتی پەروەردە بۆ ماوەی هەفتەیەک پشووی رەسمی بێت.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

زانیاریی نوێ لەسەر هاوتاكردنی مووچەی خانەنشینانی هەرێم ئاشكرادەكرێت

پەرلەمانتارێكی كورد رایدەگەیەنێت، هاوتاكردنی مووچەی خانەنشینانی هەرێم رەنگە بكەوێتە مانگی داهاتووەوە. نەرمین مەعروف، ئەندامی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی…
Total
0
Share