گرنگیی دیالۆگی كوردی – كوردی لە سوریا

رووخانی بەشار ئەسەد، سوریایەكی چەند بەشی لەدوای خۆی بەجێهێشت، ئێستاش هەوڵەكان بۆ ئەوەیە یەكپارچەیی خاكی سوریا بپارێزرێت لە كاتێكدا دەمێكە سوریا بەش بووە بەسەر هێزە جیاوازە سەربازییەكاندا.

هەموو لایەك لەسەر ئەوە كۆكن، كە یەكپارچەیی سوریا پێویستییەكی ریشەییە لەم قۆناغەدا، لەو نێوەندەشتدا كورد هەمان هەڵوێستی هەیە كە دۆخی ناوچەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست وادەخوازێت و هەڵوێستی كورد لە رۆژئاوای كوردستان لەگەڵ پاراستنی مافی هەموو نەتەوە و ئایینەكانی ناو سوریادایە، نەك هەر بە تەنها كورد بەم جۆرە بیردەكاتەوە، بەڵكو دوورزییەكان و عەلەوییەكانیش هەمان بیروڕایان هەیە، حكومەتی نوێی سوریا و سەركردایەتیی شۆڕشی نوێی وڵاتەكەش چەند جارێك ئەم قسەیەیان كردووە.

بۆ كورد، جارێكی دیكە قۆناغێكی هەستیار و دەرفەتێكی باش هاتووەتەوە ئاراوە، ئەویش یەكدەنگی و یەكڕیزیی كوردانە، كۆكردنەوەی بیروڕا جیاوازەكانە لەنێو پارتە سیاسییە جیاوازەكانی رۆژئاوای كوردستان.

هەرچی هێزەكانی سوریای دیموكراتن، بە گرنگییەوە لەوە دەڕوانن كە كورد بەیەك هەڵوێست و بە یەك وەفد دانوستانەكان بكات، هەر لە سەرەتاوە ئەم قسەیەشیان كردووە، تەنانەت لە مانگی 12ی ساڵی رابردوو، بە ئامادەبوونی بەرپرسانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی كۆبوونەوەیەك لە نێوان ژەنەڕاڵ مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتییی هەسەدە و سەرۆكایەتیی ئەنەكەسە بەڕێوەچوو، هەردوولا رێككەوتن لەسەر بەردەوامیدان بە دانوستان و گفتوگۆكانیان.

بەگوێرەی راگەیاندراوی كۆبوونەوەكەش، لەو كۆبوونەوەیەدا گفتوگۆ لەبارەی هەڵوێستێكی یەكگرتووی كورد كراوە لە سوریای نوێدا و هەردوولا رێككەوتن لەسەر بەردەوامیدان بە دانوستان و لەسەر ئەو جۆرە كۆبوونەوانە و پەلەكردن لە چارەسەركردنی كێشەكانی نێوانییان.

یەكخستنی دەنگی كوردان لە سوریا لەم قۆناغەدا بە پرسێكی زۆر گرنگ هەژماردەكرێت، چونكە مێژوو شاهێدی ئەوەیە، هەر كات كورد بە پەرتەوازەیی هەر هەنگاوێكی نابێت ئامانجەكەی نەپێكاوە.

دكتۆر مورشید، خەزنەوی، كەسایەتی دیاریی ئاینیی ئیسلامە و چەند جارێك لە چەند وتارێكدا داوای لە هێزە كوردییەكان كرد، رۆژی مان و نەمانە، پێویستە هێزە سیاسییەكان بەدەم ئەو بانگەوازەوە بێن كە هێزەكانی سوریای دیموكرات كردوویانە بۆ دایالۆگی كوردی – كوردی و هەر كەسێك دژی بووەستێتەوە دەبێتە خائینی نیشتمانی.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بریكاری پێشووی وەزارەتی كارەبای عێراق: پێویستە هاوڵاتییان بیرلەوە بكەنەوە بۆیلەر بە غاز ئیش پێبكەن و ئاو گەرمبكەن

بریكاری پێشووی وەزارەتی كارەبای عێراق رایدەگەیەنێت، پێویستە هاوڵاتییان بیرلەوە بكەنەوە بۆیلەر بە غاز ئیش پێبكەن و ئاو گەرمبكەن.…
زیاتر ببینە

سەعدی ئەحمەد پیرە: یەکێتی لەسەر داواکارییەکانی بۆ پێکهێنانی حکومەت سوورە

سەعدی ئەحمەد پیرە، رایگەیاند،”یەکێتی لەسەر داواکارییەکانی سوورە”. سەعدی ئەحمەد پیرە، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، رایگەیاند، بانگەشەی…
Total
0
Share