گوڵاڵە سدیق: ئەرك بكێشن پلەبەرزكردنەوە دەستپێبكەن

گوڵاڵە سدیق شارەزای دارایی و بانكی دەڵێت، “سەبارەت بە بڕیارەكەی مەسرور بارزانی بە كەمكردنەوەی تەمەنی خانەنشینی لە 63 ساڵەوە بۆ 60 ساڵ كە سەرۆكی حكومەت كاربەڕێكەرە ناتوانێت بڕیارێكی لەو شێوە بدات”.

باسی لەوەش كردووە، “دەبێت لە پەرلەمانەوە بكرێت بە یاسا نەك ئەو بڕیار بدات و لە كاتێكدا عێراق بەنیازە تەمەنی خانەنشینی لە 60 ساڵەوە بكاتەوە بە 63 ساڵ دەبووایە چاوەڕوانی پەرلەمانی عێراق بكرێت تا بزانرێت چ بڕیارێك دەدەن”.

وتیشی، “ئەگەر دەڵێن هاوتای بەغدای دەكات، ئەرك بكێشن پلەبەرزكردنەوەی شارستانی هاوتای عێراق بكەن”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەڕێوەبەری بازرگانی بۆ هاوڵاتییان: لە ڕێگەی كارتی بانكییەوە مامەڵە لەگەڵ بریكارەكان بكەن

بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانیی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، لەمەودوا دەبێت هاوڵاتییانیش لە ڕێگەی ماستەر کاردەوە پارەی بەشەخۆراک بدەن. نەوزاد شێخ…
Total
0
Share