رۆژی یەکشەممە لە بەغداد بڕیارێکی گرنگ دەدرێت

ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بڕگەیەکی بۆ دانیشتنی رۆژی یەکشەممە زیادکردن کە دەنگدانە لەسەر پڕۆژەیاسای هەمواری یەکەمی یاسای بودجەی گشتیی فیدراڵی.

بەگوێرەی راگەیەندراوەی فەرمانگەی راگەیاندنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، بڕگەی دووەمی دانیشتنی رۆژی یەکشەممە پەیوەندیدارە بە هەمواری یاسای بودجەی فیدڕاڵی کە لە ساڵی 2023دا پەسەندکراو و بۆ سێ ساڵی 2023 و2024 و2025 بوو.

جگە لەو بڕگەیەش شەش بڕگەی دیکە بوونیان هەیە کە بەشێکیان دەنگدانن و بەشێکیشیان چەند پڕۆژەیاسایەکن کە خوێندنەوەی یەکەمی بۆ دەکرێت.

بەپێی کارنامەی دانیشتنەکە و هەمواری بودجە، ماددەی 12 لە یاسای بودجە هەمواردەکرێتەوە کە پەیوەندیدارە بە هەناردەی نەوتی هەرێم و بە بڕوای بەشێک لە چاودێرانی سیاسیی و ئابوری، دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم دەتوانێت چارەسەری کێشەکانی نێوان هەرێم و بەغداد بکات و کاریگەریی لەسەر دۆخی دارایی عێراق دەبێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەهۆی مەترسییە ئەمنی و تەندروستییەكان ئەمریكا ئامۆژگاریی هاوڵاتییانی دەكات گەشتی ‏عێراق نەكەن

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ئامۆژگاریی هاوڵاتییەکانی وڵاتەکەی دەکات گەشت نەکەن بۆ ‏عێراق بەهۆی مەترسیی تیرۆر و ڕفاندن، “چونکە تواناکانی…
Total
0
Share