جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا لە بارەگای وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا وتاری ماڵئاوایی پێشکەشکرد و رایگەیاند، قۆناغی دوای جەنگی سارد کۆتاییهاتووە.
رۆژی دووشەممە جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا بەبۆنەی کۆتاییهاتنی ویلایەتەکەی وتاری ماڵئاوایی لە بارەگای وەزارەتی دەرەوە پێشکەشکرد و رایگەیاند، قۆناغی دوای جەنگی سارد کۆتاییهاتووە و سەردەمێکی نوێ دەستیپێکردووە کە کێبڕکێی توند لەسەر لایەنی ئابووری و مافەکانی مرۆڤ و چەند شتێکی دیکە هەن.
وتیشی، “ئەمریکا وڵاتێکی سەرکەوتووە و لە پێگەیەکی بەهێزدایە، نەیارەکانی لاوازن و لە سەردەمی دەسەڵاتی مندا وڵاتەکە بەهێزتربووە، لە رابردوو زیاتر ئامادەکاریمان بۆ ئەو مەبەستە کردووە”.
بایدن لە بەشێکی دیکەی وتارەکەیدا باسیلەوەکرد، ئێران و روسیا نەیانتوانی هاوکاری بەشار ئەسەد بکەن لە دەسەڵاتدا بمێنێتەوە، هەروەها هێرشەکانی ئێران بۆ سەر ئیسرائیلیش شکستیانهێنا ئەمەش بەهۆی ئەوەوە بوو کە کۆمەڵێک وڵاتمان بۆ رووبەڕووبوونەوەی کۆکردەوە.
سەبارەت بە راگەیاندنی ئاگربەست جەختیکردەوە، لە قۆناغی گەیشتنین بە ئاگربەست لە کەرتی غەززە بۆ ئەو مەبەستە فشارەکانمان چڕکردووەتەوە و لەگەڵ نەتەنیاهۆ و میری قەتەر قسەمان کردووە.