ئەمڕۆ دووشەممە، ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە یەکەم کۆبوونەوەی ساڵی نوێدا بڕیاریدا بە درێژکردنەوەی تەمەنی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان بۆ ماوەی دوو ساڵ.
هاوکات، بڕیاربوو کۆبوونەوەکەی ئەنجومەنی نوێنەران رۆژی یەکشەممە ئەنجامبدرێت، بەڵام بەهۆی تەواوکردنی رێژەی یاسایی ئەندامەکانەوە دواخرا بۆ ئەمڕۆ، هاوکات دانیشتنەکە بوو بە یەکەم کۆبوونەوەی لە ساڵی نوێدا کە تایبەتبوو خوێندنەوەی کۆمەڵێک پڕۆژە یاسا.
ئەمە لە کاتێکدایە، تەمەنی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆیی هەڵبژاردنەکان زیاتر لە هەفتەیەکە بەسەرچووە، ئەمڕۆش بڕیاردرا بۆ ماوەی دوو ساڵ و تا 6ـی کانونی دووەمی 2026 درێژبکرێتەوە.