ئێوارەی ئەمڕۆ لە كاتی داخستنی بازاری ئاڵوگۆڕی دراو، بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار بەرزبووەوە و 100 دۆلار بە 151 هەزار و 250 دینار مامەڵەی پێوەكرا.
بەیانیی ئەمڕۆ یەكشەممە، لە كاتی كردنەوەی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو، 100 دۆلار بە 151 هەزار و 100 دینار مامەڵەی پێوەكراوە.
لە سەرەتای ئەمساڵەوە مامەڵەكردن بە سەكۆی ئەلیكترۆنی راگیراوە كە بە بڕوای بەشێك لە پسپۆڕان ئەو هەنگاوە كاریگەری لەسەر دابەزینی بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار دەبێت.