د. فازڵ نەبی: بەداخەوە هیچ بڕە پارەیەك بۆ مووچەی مانگی 12ی ساڵی رابردوو نانێردرێت

بریكاری پێشووتری وەزارەتی دارایی عێراق رایدەگەیەنێت، وەزارەتی دارایی عێراق ناتوانێت هیچ بڕە پارەیەك بۆ مووچەی مانگی 12 بنێرێت.

د. فازڵ نەبی، بریكاری پێشووتری وەزارەتی دارایی عێراق رایگەیاند، لە رووی یاساییەوە وەزارەتی دارایی عێراق ناتوانێت هیچ بڕە پارەیەك بۆ مووچەی مانگی 12ی ساڵی رابردوو بنێرێت چونكە ساڵی 2024 لای عێراق كۆتاییهاتووە و دەتوانریت ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق رەزامەندی بدات بە پێدانی قەرز بە هەرێمی كوردستان بۆ مووچەی مانگی 12ی ساڵی رابردوو.

بریكاری پێشووتری وەزارەتی دارایی عێراق جەختیكردەوە و وتیشی، “پێكهێنانی لیژنە بۆ بەدواداچوونی مووچەی مانگی 12ی ساڵی رابردوو لەلایەن لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانەوە هیچ ئەنجامێكی نابێت و وەزیری دارایی عێراق دەزانێت چی دەكات و بەداخەوە هیچ بڕە پارەیەك بۆ مووچەی مانگی 12ی ساڵی رابردوو نانێردرێت”.

بابەتی پێشتر

پێشەوا هەورامانی: هەر كەسێك بەردی ئەگزۆزی ئۆتۆمبێل دەربهێنێت سزادەدرێت

بابەتی دواتر

ئەو بڕگانە ئاشکراکران کە لە یاسای خانەنشینی هەمواردەکرێنەوە؟

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share