بۆچی دوورگەی گرینلاند بووەتە ئامانجی داهاتووی ترامپ؟

دوورگەی گرینلاند دەکەوێتە سنوری نێوان دانیمارک و کەنەدا، هەرچەندە سەر بە وڵاتی دانیمارکە، بەڵام خاوەنی سیستەمێكی نیمچە سەربەخۆی بەڕێوەبردنە، یەکێکە لە ناوچە سەهۆڵبەندەکانی جیهان و %80یـی خاکەکەی بە سەهۆڵ داپۆشراوە.

لەماوەی رابردوودا، دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا ئاماژەی بەوەدابوو، کە دەیەوێت بە هەر نرخێک بێت دوورگەی گرینلاند بخاتە سەر نەخشەی ئەمریکا، بەڵام بەرپرسانی دانیمارک داواکەیان رەتکردەوە و رایانگەیاند “هەرگیز ئەو کارە روونادات”.

هاوکات، ژمارەی دانیشتوانی دوورگەی گرینلاند بە زیاتر لە 56 هەزار کەس دەخەمڵێندرێت، هەرچەندە دوورگەکە زۆربەی خاکەکەی بە سەهۆڵ داپۆشراوە، بەڵام خاوەنی چەندین تایبەتمەندی گرنگی سروشتی و سامانی کانزایی جۆراوجۆرە، بەجۆرێک تاوەکو ئێستا زیاتر لە 25 جۆر کانزا و ماددەی گرنگ لە دوورگەکەدا دۆزراوەتەوە و زەوییەکەی دەوڵەمەندە بە نەوتی خاو و زێڕ و بەردی گرانبەها، کە ئەم هۆکارانە بوونەتە هۆی گرنگیدانی ترامپ بە دوورگەکە.

هۆکارێکی دیکە بۆ گرنگیدانی ترامپ بە دوورگەکە، دەگەرێتەوە بۆ هەڵکەوتەی جوگرافی دوورگەکە، ئەمریکا دەیەوێت بە سوودوەرگرتن لە چیا بەرزەکانی، چەندین راداری گواستنەوەی زانیاری لەسەر دوورگەکە بۆ مەبەستی هەوڵگری جێگیربکات و ئاگاداری لە جموجۆڵی وڵاتانی دراوسێێ دوورگەکە ببێت.

ئەمە لە کاتێکدایە، ئەمریکا بەمەبەستی سوودوەرگرتن لە دەرامەتە سروشتییەکەی و هەڵکەوتە جوگرافییەکەی، ساڵانێکە ئامانجی بەدەستهێنانی دوورگەکەیە، داواکەشی هەمیشە رەتکراوەتەوە.

بابەتی پێشتر

رووداوێکی هاتوچۆ دوو برینداری لێکەوتەوە

بابەتی دواتر

ئەحمەد حاجی رەشید: حكومەتی عێراق پارەی 12 مانگی ناردووە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نرخی نەوت دابەزی

نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهان دابەزینی بەخۆوە بینی و یەك بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە خوار 85 دۆلار…
Total
0
Share