نێچیرڤان بارزانی: گۆڕانی كەشوهەوا بۆ ئاسایش و پێشكەوتنی عێراق مەترسییە

نێچیرڤان بارزانی و جۆزێف بۆریێل

سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانی هاوبەشدا لەگەڵ بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی ئەوروپا سوپاسی هاوكارییەكانی یەكێتیی ئەوروپای كرد و باسی لەوەشكرد، “تادێت ڕوونتردەبێتەوە كە گۆڕانی كەشوهەوا بۆ ئاسایش و پێشكەوتنی عێراق مەترسییە”.

پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ جۆزێف بۆریێل، بەرپرسی كاروباری دەرەوە و سیاسەتی ئەمنیی یەكێتیی ئەوروپا گەیشتە هەولێر و لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان كۆبووەوە.

دوابەدوای كۆبوونەوەكەش هەریەك لە نێچیرڤان بارزانی و جۆزێف بۆریێل كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانی هاوبەشیان ئەنجامدا.

نێچیرڤان بارزانی ڕایگەیاند، سەردانی جێگری سەرۆكی كۆمسیۆنی ئەوروپا و بەرپرسی سیاسەتی دەرەوە و ئاسایشی یەكێتیی ئەوروپا نیشانەی پابەندی یەكێتیی ئەوروپایە بەرامبەر عێراق و هەرێم.

وتیشی، “ئاسایش و سەقامگیریی پەیوەندییەكانی یەكێتیی ئەوروپا و عێراق، پەیوەندی و كێشەكانی هەولێر و بەغداد، شەڕی دژی داعش و هەڕەشەكان، هەڵبژاردن و گرنگی بەشداری تیمەكانی یەكێتی ئەوروپا بۆ چاودێری، دۆخی ناوچەكە و پرسی كۆچ و چەندین پرسی گرنگ و پەیوەندیدارمان تاوتوێكرد”.

سەرۆكی هەرێم سوپاسی وڵاتانی ئەوروپایشی كرد بۆ پشتگیریی عێراق و هەرێم لە شەڕی دژ بە داعش و گەیاندنی یارمەتییە مرۆییەكانیان لەڕێی بەرنامەكانی پەرەپێدانەوە لەسەر چەندین ئاستی جیا بەشێوەی بەرچاو.

نێچیرڤان بارزانی سەبارەت بە گۆڕانی كەشوهەواش دوا و ئاماژەی بەوەكرد كە گۆڕانكارییەكە كاریگەری بەسەر تێكرای گۆی زەویدا هەیە و وتی، “گۆڕانی كەشوهەوا بۆ ئاسایش و پێشكەوتنی عێراق مەترسییە”.

لای خۆیەوە جۆزێف بۆریێل خۆشحاڵی خۆی نیشاندا دەربارەی سەردانەكەی بۆ عێراق و هەرێمی كوردستان.

بابەتی پێشتر

ڕاسڵ لە تیمی مێرسیدس بووە هاوکاری هامیڵتن

بابەتی دواتر

وەزیری دارایی: یاسای چاكسازی جیاوازی لە نێوان پلە و پۆست ناكات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
1
Share