نێچیرڤان بارزانی: بە نەمانی مام جەلال کۆڵەکەیەکی تەوافقی سیاسی لە عێراق داڕما

نێچیرڤان بارزانی لە ڕێوڕەسمی پێنجەمین ساڵڕۆژی کۆچی دوایی مام جەلال ڕایگەیاند، بە نەمانی مام جەلال کۆڵەکەیەکی تەوافقی سیاسی لە عێراق داڕما.

نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لە وتارێکدا کە لە ڕێوڕەسمی ساڵڕۆژی کۆچی دوایی سەرۆک مام جەلال پێشکەشیکرد ، ڕایگەیاند، “بەڕێز و شکۆوە یادی مام جەلال دەکەینەوە، ئێمە بە درێژایی ئەم چەند ساڵە و دوای نەخۆشکەوتنی مام جەلال و دوورکەوتنەوەی لە کاری سیاسی هەستمان بەو بۆشاییە کردووە کە لە نەبوونیدا دروستبووە”.

وتیشی، ” ڕۆحی مام جەلال بۆ لای خوا گەڕایەوە، بەڵام ڕێز و خۆشەویستی ئێمە بۆی دەمێنێتەوە”.

باسیلەوەشکرد، ” زۆر دەستکەوت بۆ گەلی کورد بەدەستهاتوون، کە هەمووی بەهۆی برایەتی سەرۆک مام جەلال و لایەنەکانەوە بوون”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “مام جەلال زۆر بە پەرۆش بوو بۆ تەبایی نێوان پارتی و یەکێتیی، ئەو چەندین جار بە منی دەوت گەر کات بگەڕایاتەوە دواوە، هەرگیز نەمدەهێشت شەڕی ناوخۆ دروستبێت، دواتریش ئەمەی بە ڕاگەیاندنەکان وت”.

لەبەشێکی دیکەی وتارەکەیدا نێچیرڤان بارزانی وتی، ” دوای رێککەوتنی ستراتیژی نێوان یەکێتی و پارتی زۆرترین هەڵبژاردن ئەنجامدراوە، چەندین زەمینەی دامەزراندنی دەوڵەت و فەرمانگەکان و دروستبوونی ئۆپۆزسیۆن دروستبوون، سنورەکانی دوو ئیدارەیی کاڵبوونەوە، هێزی کوردستانیان لە عێراق و ناوچەکە بەهێزتر کرد”.

ڕوونیشیکردەوە، ” بە نەمانی مام جەلال کۆڵەکەیەکی تەوافوقی سیاسی لە عێراق داڕما، هیوادارم ئەم رێوڕەسمە و ئەم یادە ڕێگەیەک بێت بۆ رێکەوتنی لایەنەکان، داوایان لێدەکەم بەهەمان دڵگەرمی دابنیشن و کێشەکان چارەسەر بکەن، سازشکردن لەپێناو خۆشبەختی گەلدا سەرکەوتنە نەک شکست”.

 

 

 

بابەتی پێشتر

مستەفا کازمی: عێراق لەم دۆخەی ئێستادا پێویستی زۆری سەرۆک مام جەلالە

بابەتی دواتر

قوباد تاڵەبانی: بۆ ئێمە مام جەلال قوتابخانە و ئەزموون و ڕێنیشاندەرە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

مەسرور بارزانی بۆ شاندێکی ئەمریکی: ڕەفتارە نایاساییەکانی حوکمدراوان گومان لە نێردەکان دروست ناکات

سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم لەگەڵ شاندێکی ئەمریکی کۆبوویەوە و لە کۆبوونەوەکەدا ڕایگەیاند، “ڕەفتارە نایاساییەکانی حوکمدراوانی بادینان و خراپ…
Total
0
Share