د. فازڵ نەبی: بەپێی بڕیاری دادگای فیدراڵی دەبێت مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم بنێردرێت

بریكاری پێشووتری وەزارەتی دارایی عێراق رایدەگەیەنێت، بەپێی بڕیاری دادگای فیدراڵیی عێراق دەبێت مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم بنێردرێت و دەشڵێت،”نەبوونی متمانە وایكردووە هەموو مانگێك پێداچوونەوە بە لیستی مووچەدا بكرێت”.

د. فازڵ نەبی بریكاری پێشووتری وەزارەتی دارایی عێراق لە دیدارێكیدا رایگەیاند، بەپێی بریاری دادگای فیدراڵی دەبێت عێراق مووچەی مووچەخۆران بنێرێت هەرچەندە بابەتی تەوتین لە بڕیارەكەدا هاتووە و ئەگەر هەرێم نیوەی داهاتی ناوخۆ رادەست نەكات پێویستە مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم هەر بنێردرێت.

وتیشی، “بەغداد بیانووی ئەوەیە پارەی تەرخانكراو بۆ مووچە هەموو مانگێك زیاددەكات و نەبوونی متمانە وایكردووە هەموو مانگێك پێداچوونەوە بە لیستی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمدا بكرێت و لیستەكان بنێردرێن بۆ دیوانی چاودێریی دارایی عێراق”.

بابەتی پێشتر

گۆڕانكاری لە تەمەنی خانەنشینیدا دەكرێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

خوێندکارانی زانکۆی سلێمانی هاوکاری بۆ زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی هەولێر کۆدەکەنەوە

خوێندکاران و فەرمانبەرانی زانکۆی سلێمانی کەمپەینێکیان بۆ کۆکردنەوەی هاوکاری بۆ زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی هەولێر ڕێکخست، داوادەکەن خوێندکاران و فەرمانبەران…
Total
0
Share