خوێندکارانی پۆلی 12 لە سلێمانی خۆپیشاندانیان ئەنجامدا

خوێندکارانی پۆلی 12 لە سلێمانی خۆپیشاندانیان ئەنجامدا و داوادەکەن پرۆگرامی خوێندنیان بۆ کەمبکرێتەوە.

ئەمڕۆ خوێندکارانی پۆلی 12 لە سلێمانی چوونە سەر شەقام و رایانگەیاند، بەهۆی بایکۆتی خوێندن لەلایەن مامۆستایانەوە، زیانیان پێگەیشتووە و داوادەکەن پرۆگرامەکانی خوێندنیان بۆ کەمبکرێتەوە.

خوێندکاران داوادەکەن تاقیکردنەوەی نیشتیمانیان بۆ دوابخرێت، چونکە پێڕاناگەن وانەکان تەواوبکەن.

خوێندکاران بە ڕێپێوان لە شەقامی بازنەیی مەلیک مەحموودەوە بەرەو بەردەم پەروەردەی رۆژئاوای سلێمانی رۆشتن و شەقامەکەیان بەڕووی شۆفێراندا داخست.

ئەوە لەکاتێکدایە ماوەی نزیکەی دوو مانگ بەسەر ئەو وادەیەدا تێپەڕیوە کە بۆ دەستپێکی ساڵی نوێی خوێندن لە هەرێمی کوردستان دیاریکرا، بەڵام بەهۆی دابەشنەکردنی مووچە لەکاتی خۆیدا، مامۆستایان بایکۆتی خوێندنیان کرد، بەڵام دواتر نزیکەی مانگێک بەر لە ئێستا خوێندنی پۆلی 12 دەستیپێکرد.

بابەتی پێشتر

نرخی نەوت بۆ كەمترین ئاستی سێ مانگی رابردوو دابەزی

بابەتی دواتر

ژنێکی کورد بووە باڵیۆزی ئەمریکا لە میسر

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share