بەڕێوەبەرایەتیی گشتی کشتوکاڵی راپەڕین جووتیاران ئاگاداردەکاتەوە

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کشتوکاڵی راپەڕین جووتیاران ئاگاداردەکاتەوە و دەڵێت، “یەکشەمەی داهاتوو بۆ پێدانی گەنمەکانتان بە سایلۆ ئامادەبن”.

بەپێی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كشتوكاڵی راپەڕین كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، جووتیارانی كەرتی تۆپزاوا، هەنجیرە و رەمك ئاگاداردەكەینەوە لە رۆژی یەكشەممەی داهاتووەوە دەستدەكرێت بە ناونووسینی جووتیاران بۆ وەرگرتنی گەنمەكانیان.

دەشڵێت، “هەر جووتیارێک لەو بەروارەدا ئامادەنەبێت، دواتر ناتوانێت گەنمەکەی بدات بە سایلۆکان”.

هەر لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، هەر جووتیارێك لە كاتی دیاریكراودا ئامادەنەبێت دواتر ناتوانێت گەنمەكەی بدات بە سایلۆكان

 

بابەتی پێشتر

سودانی سەردانی ڤاتیکان دەکات

بابەتی دواتر

بافڵ جەلال تاڵەبانی و سەرۆك كۆماری عێراق لە بەغداد كۆبوونەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share