یەکەم پەیامی جۆزێف عەون وەک سەرۆکی نوێێ لوبنان

دوای بوونی بە سەرۆکی نوێی لوبنان، “جۆزێف عەون” لە یەکەمین لێدوانیدا چەند پەیامێكی ئاراستەی هاوڵاتیانی وڵاتەکەی و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست کرد و رایگەیاند، دەوڵەتێکی بەهێز و کاریگەر دروست دەکەین.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، جۆزێف عەون دوای ئەوەی وەک سەرۆکی نوێێ لوبنان هەڵبژێردرا، یەکەمین پەیامی ئاراستەی هاوڵاتییان کرد و رایگەیاند، بەڵێنی دروستکردنێکی دەوڵەتێکی بەهێز و کاریگەر بە هاوڵاتییان دەدەین و دەمانەوێت چەک تەنها لە دەستی دەوڵەتدا بوونی هەبێت.

وتیشی، “کاردەکەین تا لەگەڵ سەرجەم وڵاتانی عەرەبی پەیوەندییەکی باش دروستبکەین، بەتایبەتی لەگەڵ دۆخی نوێی سوریادا”.

ئاماژەی بەوەشدا، پێویستە بە شێوەیەکی گونجاو مامەڵە سەروەری وڵاتەکەماندا بکەین و پەنا بۆ هێز و لایەنی دەرەکی نەبەین.

جۆزێف عەون، لەماوەی رابروودا وەک فەرماندەی هێزە چەکدارەکانی لوبنان کاریکردووە و بۆ ماوەی 40 ساڵ لەبواری سەربازییدا خزمەتی سەربازیی کردووە و چەندین پلەو پۆستی بەدەستهێناوە، ئەمڕۆش پەرلەمانی لوبنان بەهۆی بەدەستهێنانی دەنگی پێویست، بڕیاریدا بە هەڵبژاردنی وەک سەرۆکی نوێێ لوبنان.

بابەتی پێشتر

چین دەیەوێت لە تەکنەلۆژیدا ئەمریکا تێپەڕێنێت

بابەتی دواتر

لە سلێمانی پڕۆژەیەکی کارەبا جێبەجێدەکرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share