پشووی ئەنجومەنی نوێنەران کۆتاییهات و دانیشتنەکان دەستپێدەکەنەوە

پشووی زستانەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کۆتاییهات و بەم نزیکانە بۆ یەکلاکردنەوەی چەند یاسایەکی گرنگ دەستپێدەکەنەوە.

چرۆ حەمەشەریف ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەران بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، ئەمڕۆ پشووی زستانەی ئەنجومەنی نوێنەران کۆتاییدێت، هەرچەندە تا ئێستا وادەی دەستپێکردنەوەی دانیشتنەکان دیارینەکراوە، بەڵام دڵنیاین لە ئایندەیەکی نزیکدا دەستپێدەکەنەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەم خولەی ئەنجومەنی نوێنەران بە هەمووی چەند مانگێکی کەمی ماوە، چەندین یاسای گرنگ و بڕیاریش چاوەڕێی تێپەڕاندن دەکەن، کە ئەوەی بۆ کورد گرنگە یاسای بەپارێزگابوونی هەڵەبجە، قەرەبووکردنەوەی کەسوکاری شەهیدان و هەڵوەشاندنەوەی بڕیارەکانی ئەنجومەنی قیادەی سەورەن.

ئاشکراشیکرد، یاسای بە پارێزگابوونی هەڵەبجە لەم خولەدا بە دڵنیایی پەسەنددەکرێت، چونکە مەرجی ئێمە بووە بۆ دەنگدان بە سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران، بەڵام یاسای گەڕاندنەوەی موڵک و ماڵ و هەڵوەشاندنەوەی بڕیارەکانی ئەنجومەنی قیادەی سەورە پەیوەستن بە پەسەندکردنی یاسای لێبوردنی گشتی و هەمواری یاسای باری کەسێتی، چونکە بەهۆی ناکۆکی لەسەریان کراونەتە یەک پاکێج.

بابەتی پێشتر

دەرچووانی دانەمەزراو لە هەڵەبجە گردبوونەوە

بابەتی دواتر

کۆمەڵەی کورتەباڵاکان: عەممار حەکیم بەڵێنیدا کار بۆ هاوتاکردنی مووچەکانمان لەگەڵ عێراق بکات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share