هاتوچۆی گەرمیان رایگەیاند، دووسایدی سەرەکیی کەلار-کفری لە دەروازەی قەزای کفری ئاراستەی چوون بۆ قەزای کەلار دادەخرێت.
بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی گەرمیان لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئاگاداری شۆفێران دەکەینەوە، دووسایدی سەرەکیی کەلار-کفری لە دەروازەی قەزای کفری ئاراستەی چوون بۆ قەزای کەلار بە هۆی کارکردن لەو دەروازەیە دادەخرێت.
باس لەوەشدەکات، “ئاراستەی هاتوچۆکردن دەکەوێتە سایدی بەرامبەر، ئاگادارتان دەکەینەوە بە وریاییەوە شۆفێری بکەن تاوەکو لە رووداوی هاتوچۆ بەدووربن”.