ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم کۆدەبێتەوە

ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم کۆدەبێتەوە و بارودۆخی دارایی هەرێم لە ساڵی 2024 تاووتوێدەکات.

ئەمڕۆ چوارشەممە ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم کۆبوونەوەی ئاسایی هەفتانەی خۆی لە ساڵی نوێدا ئەنجامدەدات و لە بڕگەی یەکەمیشدا راپۆرتێك سەبارەت بە بارودۆخی دارایی ساڵی 2024 لەبەر رۆشناییی دوا

روونكردنەوەی وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی كوردستان بەپێی تەرازووی پێداچوونەوەی مانگانە و خشتەكانی تەرخانكراویی هەرێم لە بودجەی فیدراڵ دەخرێتە ڕوو.

هاوکات لە بڕگەی دووەمی کۆبوونەوەکەدا، راپۆرتێك سەبارەت بە پشتبەستنی ژمارەی كەسیی بێهاوتا (UPN) و ئەنجامی پرۆسەی تۆماری بایۆمەتریی مووچەخۆرانی هەرێم لەلایەن وەزارەتی پلاندانان دەخرێتە ڕوو.

بڕیارە لە بڕگەی سێیەم و کۆتایی کۆبوونەوەکەدا بەرەپێشچوونەكانی پرۆژەی بەئەلیكترۆنیكردنی ناوەندیی خشتەی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم (پرۆژەی سیستەمی پەیرۆڵ)، بە پیی بڕیاری پێشووی ئەنجومەنی وەزیران تاوتوێدەكرێت.

بابەتی پێشتر

ئەمڕۆ یەکێتی و پارتی کۆدەبنەوە

بابەتی دواتر

سودانی گەیشتە تاران

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share