پاسپۆرتی سلێمانی چەند بڕیارێکی دەرکرد

پاسپۆرتی سلێمانی لەبارەی دەرهێنان و نوێکردنەوەی پاسپۆرتەوە چەند بڕیارێکی دەرکرد.

بەڕێوەبەرایەتیی پاسپۆرتی سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، هەر هاوڵاتییەک تەمەنی سەرو 18 ساڵ بێت بۆ مامەڵەی پاسپۆرت کاتێک سەردان دەکات، تەنها کارتی نیشتمانی و سەرەی پاسپۆرتەکەی (حجزی ئەلیکترۆنی) و کارتی بانکی پێویستە ئەگەر   یەکەمجاری بوو پاسپۆرت دەربکات.

دەشڵێت، ئەگەر تازەکردنەوە بوو مامەڵەکەی پێویستی بە پاسپۆرتە کۆنەکەشە لەگەڵ ئەو پێداویستییانەی لەسەرەوە ئاماژەیان پێدراوە.

بەپێی راگەیەندراوەکە، ئەگەر هاوڵاتییەکە خوار 18 ساڵ بوو، پێویستە کارتی نیشتمانیی خۆی و باوکیشی کە (وەلی ئەمر)یەتی، لەگەڵ خۆی بهێنێت  هەرورها سەرەی پاسپۆرت (حجزی ئەلیکترۆنی) و کارتی بانکیشی پێویستە .

بابەتی پێشتر

بەهای دۆلار بەرزبووەوە

بابەتی دواتر

بافڵ جەلال تاڵەبانی و سەید عەممار حەكیم كۆبوونەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share