ژمارەی قوربانییانی بومەلەرزەکەی تبت بۆ 314 کەس بەرزبووەوە

ژمارەی قوربانییانی بومەلەرزە بەهێزەکەی ئەمڕۆی ناوچەی تبت لە چیاکانی هیمالایا لە باشووری رۆژئاوای چین، گەیشتە 314 کەس.

ئاژانسی هەواڵی رەسمیی چین بڵاویکردەوە، “تاوەکو کاتژمێر 7ی ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە، بەگشتی 126 کەس گیانیان لەدەستداوە و 188 کەسی دیکەش برینداربوون”.

چالاکیی بومەلەرزەیی لە ناوچەی تبت دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی کە بەشێکە لە سیستمی جیۆلۆجیی هیمالایا کە یەکێکە لە زنجیرە چیا دیارەکان کە لە ئەنجامی پێکدادانی پلێتەکانی هیندستان لەگەڵ پلێتەکانی ئۆراسیا ملیۆنان ساڵ لەمەوبەر سەریهەڵداوە.

ئەم پێکدادانە تا ئێستاش بەردەوامە، و هۆکاری سەرەکیی دروستبوونی هیمالایایە، لەنێویاندا چیای ئێڤرێست کە بە بەرزترین لوتکەی چیاکانی جیهان دادەنرێت.

بەدرێژایی سەدەکان، ناوچەکە شاهیدی چەندین بومەلەرزەی توندوتیژ بووە کە بووەتە هۆی گۆڕانی گەورەی جوگرافی و بەپێی تۆمارەکانی لێکۆڵینەوەی جیۆلۆجیی ئەمریکا، لە ماوەی سەدەی رابردوودا زیاتر لە 10 بوومەلەرزە بە گوڕی 6 یان زیاتر لەو ناوچەیەدا روویداوە.

 

 

بابەتی پێشتر

سەید عەممار حەكیم، سەردانی مەزاری سەرۆك مام جەلالی كرد

بابەتی دواتر

بەهای دۆلار بەرزبووەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share