چی لەبارەی دووانە بەیەکەوەنووساوەکان دەزانیت؟

-حاڵەتێکی دەگمەنی دروستبوونی منداڵی دووانەیە، لە هەر 50 هەزار حاڵەتێکی دووگیانبوون بە منداڵی دووانە یەکێکیان بەیەکەوەنووساو دەبن، لە هەر 100 هەزار حاڵەتێك یەک حاڵەتیان بە زیندوویی لەدایکدەبن.

-%70 ی حاڵەتی دووانەی بەیەکەوەنووساو لە رەگەزی مێن.

-بۆ یەکەمجار لە ساڵی 1811 یەکەم حاڵەتی لەدایکبوونی دووانەی بەیەکەوەنووساو لە وڵاتی تایلاند تۆمارکرا، کە ناویان ئینج و چانج پانکەر بوو توانییان 63 ساڵ بژین هاوسەرگیری بکەن و ببنە خاوەنی 21 منداڵ.

-بۆ یەکەمجار لە ساڵی 1955 لە ئەمریکا یەکەمین نەشتەرگەری سەرکەوتووی جیاکردنەوەی دووانە بەیەکەوەنووساوەکان ئەنجامدرا.

-گەورەترین نەخۆشخانەی تایبەت بە جیاکردنەوەی دووانە بەیەکەوەنووساوەکان لە وڵاتی سعودییەیە و تا ئێستا زیاتر لە 60 نەشتەرگەری جیاکردنەوەیان ئەنجامداوە.

-رێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان رۆژی 24 ی 11 ی هەموو ساڵێکی وەک رۆژی جیهانی دووانەبەیەکەوە نووساوەکان ناساندووە.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزیری تەندروستیی هەرێم روونكردنەوە لەبارەی حاڵەتەكانی تای خوێنبەربوون دەدات

دوای گیانلەدەستدانی دووەم تووشبوو بە خوێنبەربوون لە هەرێم، وەزیری تەندروستی روونكردنەوە دەدات و رێككارەكانیشان ئاشكرادەكات. سامان بەرزنجی، وەزیری…
Total
0
Share