ئەمڕۆ مووچەی ئەم شوێنانە دابەشدەکرێت

دابەشکردنی مووچەی مانگی 12ی ساڵی رابردوو بەردەوامە و ئەمڕۆ سێشەممە، چەند وەزارەتێکی دیکە مووچە وەردەگرن.

بەپێی ئەو لیستەی وەزارەتی دارایی و ئابوریی هەرێم بۆ دابەشکردنی مووچە بڵاویکردووەتەوە، ئەمڕۆ سێشەممە مووچەی 11 شوێن دابەشدەکرێت کە بریتین لە 10 وەزارەت و دەستەیەک، کە ئەم شوێنانەن: (وەزارەتی پەروەردە، وەزارەتی ناوخۆ، وەزارەتی داد، ئەنجومەنی دادوەریی، وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینیی، وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیی، وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن، وەزارەتی سامانە سروشتییەکان، وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار، وەزارەتی پلاندان).

هاوکات، سبەینێ چوارشەممە دوای دابەشکردنی مووچەی 11 وەزارەت و شوێنی دیکە، کۆتایی بە دابەشکردنی مووچەی مانگی 12ی ساڵی رابردوو دێت.

بابەتی پێشتر

شەپۆلێكی دیكەی بەفر و باران ناوچەكانی هەرێم دەگرێتەوە

بابەتی دواتر

نوێترین زانیاری لەبارەی دابەشکردنی مووچەی مانگی 12

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share