کەشناسیی هەرێم: ئەمڕۆ ئەگەری نمەباران و دروستبوونی تەم هەیە

بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسیی هەرێم، ئەمڕۆ لە هەندێک ناوچەی شاخاوی ئەگەری نمەباران هەیە لەگەڵ دروستبوونی تەم.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ دووشەممە، ئاسمان بەگشتى نیمچەهەور دەبێت، ئەگەرى نمەباران هەیە لەسەر هەندێک ناوچەى شاخاوی بەتایبەتى لە سنوورى پارێزگاى سلێمانى و بەشێک لە سنوورى پارێزگاى هەولێر، لە گەڵ دروستبوونى تەم لەسەر هەندێک ناوچەى شاخاوی.

دەشڵێت، پلەی گەرمی لە تۆمارکراوەکانى دوێنێ نزیکدەبێتەوە و خێرایى با لەسەرخۆ بۆ مامناوەند دەبێت.

کەشناسیی هەرێم باس لەوەشدەکات، سبەینێ سێشەممە ئاسمان بەگشتى  نیمچەهەور دەبێت، پلەی گەرمی بەراورد بە تۆمارکراوەکانى ئەمڕۆ کەمێک بەرزدەبێتەوە.

بەرزترین پلەی گەرمیی پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :

هەولێر     : 15پلەى سیلیزى

سلێمانی  : 13پلەى سیلیزى

دهۆک     : 14 پلەى سیلیزى

کەرکوک  : 17 پلەى سیلیزى

هەڵەبجە : 13 پلەى سیلیزى

زاخۆ      :  14 پلەى سیلیزى

گەرمیان  :   18 پلەى سیلیزى

بابەتی پێشتر

بومەلەرزەیەکی بەهێز ئێرانی هەژاند

بابەتی دواتر

سودانی بڕیارێکی لە بەرژەوەندی هێزە ئەمنییەکان دەرکرد

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share