یەکێکی دیکە لە بریندارەکانی رووداوەکەی هەڵەبجە گیانیلەدەستدا

یەکێکی دیکە لەو کەسانەی لە رووداوی هاتوچۆکەی پارێزگای هەڵەبجە برینداربوو گیانیلەدەستدا.

بەیانی ئەمڕۆ دووشەممە یەکێک لە بریندارانی رووداوی هاتوچۆکەی سەر رێگای سیروان- هەڵەبجە بە ناوی عەلی عەبدوڵا گیانیلەدەستدا.

عەلی عەبدوڵا، شۆفێری ئەو تاکسییە بووە کە لەگەڵ تراکتۆرێکدا پێکیاندادا و بەهۆیەوە سێ کەسی دیکە گیانیان لەدەستدا.

هەر لە رووداوەکەدا ژن و پیاوێک کە هاوسەری یەکتربوون دەستبەجێ گیانیانلەدەستدا.

ئەو دوو هاوسەرە بە ناوەکانی پەروین عەبدولقادر و ئەحمەد محەمەد، خەڵكی سنووری پارێزگای هەڵەبجە بوون، ماوەی چەندین ساڵە لە وڵاتی فینلەندا دەژین، ماوەیەک لەمەوبەر بەمەبەستی سەردانیکردنی کەسوکاریان گەڕابوونەوە هەرێم.

جگە لە ئەوان، هاوڵاتییەکی دیکە بە ناوی بێستون ئەحمەد تەمەن 51 ساڵان گیانیلەدەستداوە.

تا ئێستا دوو کەسی دیکە لە قوربانیانی رووداوەکە لە نەخۆشخانەن و چارەسەری برینەکانیان بۆ دەکرێت، کە یەکێک لەوانە شۆفێری تراکتۆرەکەیە بە ناوی ئیبراهیم جەبار تەمەن 23 ساڵان و ئەوی دیکەشیان بە ناوی ستار جەبار کە سەرنشینی تاکسییەکە بووە.

 

 

بابەتی پێشتر

ئەمڕۆ مووچەی ئەم شوێنانە دابەشدەکرێت

بابەتی دواتر

وادەی دابەشکردنی شایستەی دارایی کارمەندانی سەر سندوقی دەنگدان راگەیەندرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share