بەڕێوەبەرایەتیی پاسپۆرتی پارێزگای هەولێرa رایدەگەیەنێت، مامەڵەی پاسپۆرت بە سیستمی كۆن وەستاوە.
بەپێی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی پاسپۆرتی پارێزگای هەولێر كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، ئاگاداری هاوڵاتییان دەكەینەوە كەوا وەرگرتنی مامەڵەی پاسپۆرتی جۆری A سیستمی كۆن وەستاوە و هاوڵاتییان تەنها دەتوانن دوای دانانی نۆڕە، پاسپۆرتی نوێی ئەلیكترۆنی جۆری B دەربهێنن.
هەر لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، ئەو هاوڵاتییانەی كە لە ماوەی پێشوودا پەنجەمۆریان كردبوو، تەنها وەرگرتنەوەیان مابوو لە پاسپۆرتی جۆری A، دەتوانن سەردانمان بكەن بۆ وەرگرتنەوەی پاسپۆرتەكانیان لە گەڕەكی 32 ی پارك پشت بەشی مۆڵەتی هاتوچۆی هەولێر لە رۆژانی دەوامی رەسمی.