سەنیگال بەرهەمهێنانی غازی سرووشتی دەستپێکرد

وڵاتی سەنیگال لە باشووری ئەفریقا، دەستی بە بەرهەمهێنانی غازی سرووشتی کرد بە هاوبەشی لەگەڵ مۆریتانیای دراوسێی لە رۆژی 31ی کانوونی دووەمی رابردووەوە و وەزیری نەوتی وڵاتەکە هەواڵەکەی پشتراستکردەوە.

کۆمپانیای بەریتانی پترۆلیۆم کە یەکێکە لەو کۆمپانیایانە کە بەرپرسیارە لە بەڕێوەبردنی پڕۆژەکە، رایگەیاند کە دەستی کردووە بە بەرهەمهێنانی غاز لە بیرەکانی سەنیگالدا وەک قۆناغی یەکەمی پڕۆژەی غازی سرووشتیی شل لە کێڵگەی گراند تۆرتو ئەحمیمەوە تاوەکو کەشتییەکانی بەرهەمهێنان و هەڵگرتن و گواستنەوە.

هەفتەی رابردوو سەنیگال و مۆریتانیا کردنەوەی یەکەم بیریان لە کێڵگەی دەریایی خۆیان راگەیاند، بەبێ ئەوەی وردەکاریی زیاتر بخەنەڕوو.

پڕۆژەی سنووری گراند تۆرتو/ئەحمیم لەگەڵ مۆریتانیا پێشبینی دەکرێت ساڵانە نزیکەی 2.5 ملیۆن تۆن غازی سرووشتیی شل بەرهەمبهێنێت.

بەم پڕۆژەیە سەنیگال سوودمەند دەبێت لە 35 ملیۆن پێ سێجا غازی سرووشتی لە رۆژێکدا، هەروەها مۆریتانیا، ئاماژەی بەوەشکردووە، “ئامانجی کۆتایی بەکارهێنانی ئەو غازەیە بۆ بەکارهێنان و هەناردەکردنی ناوخۆیی”.

ئەم پڕۆژەیە لەلایەن کۆمپانیای بەریتانی پترۆلیۆم لەگەڵ کۆمپانیای ئەمریکی کۆسمۆس ئینێرجی و کۆمپانیای نەوتی سەنیگال و کۆمپانیای هایدرۆکاربۆنی مۆریتانیا پەرەی پێدەدرێت.

سەنیگال بەم هەنگاوە دەیەوێت ئابورییەکەی ببوژێنێتەوە و بەرەوپێشی ببات، بەهەمان شێوە کاریگەری لەسەر بەرەوپێشبردنی ئابوریی مۆریتانیا دەبێت.

بابەتی پێشتر

لە رووداوێكی هاتوچۆدا لە هەڵەبجە چوار كەس گیانیان لەدەستدا

بابەتی دواتر

گوڵاڵە سدیق: هەزارجار بەغداد پارە بنێرێت هەرێم هەر دەڵێت بەش ناكات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share