دەستەی خانەنشینی نیشتمانیی عێراق دڵنیایی لە مووچەی مانگی کانوونی یەکەمی خانەنشینان دەدات و جەختدەکاتەوە بەهۆی پشووەکانەوە دابەشکردنی دواکەوتووە.
دەستەی خانەنشینی یەکگرتووی عێراق لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، دڵنیایی دەدەین بەسەرجەم خانەنشینان، هیچ کێشەیەک بۆ دابەشکردنی مووچەکانیان نەهاتووەتە پێش و ئەو دواکەوتنەی کە روویداوە بەهۆی پشووەکانی سەری ساڵەوە بووە.
جەختیشیکردەوە،پابەندن بە دابەشکردنی مووچە هەموو مانگێک لە وادەی خۆیدا.
داوایشیکرد، هەر ئەمڕۆ بانکەکان ئەو رێکارانەی کە ماویانە تەواوی بکەن و مووچەی خانەنشینان دابەشبکرێت.
ئەمە لە کاتێکدایە، ئەمڕۆ لە هەرێم دابەشکردنی مووچەی مانگی 11 ی خانەنشینان دابەشکرا.