بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی هەرێم بڵاویکردەوە، لە ئەمشەوەوە شەپۆلێکی نوێی بارانبارین هەرێم دەگرێتەوە.
لە راگەیەندراوێکی بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێمدا هاتووە، ئەمڕۆ یەکشەممە ئاسمان لە نێوان پەڵە هەور و نیمچە هەور دەبێت، لە کاتەکانی شەودا هەورى تەواو دەبێت، نمە باران لەسەر هەندێک ناوچەى شاخاوی دەبارێت لەگەڵ بارینی بەفر لە ناوچە سنورییەکان.
هەر لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، سبەینێ دووشەممە ئاسمان هەور دەبێت لە تەواوى ناوچەکەمان لەگەڵ بارینى نمە بارانى پچڕپچر لە سەر هەندێک ناوچەى شاخاوی و لووتکەى شاخە بەرزەکان، لە ناوچە سنوورییەکان بەفر دەبارێت، لە سەنتەرى پارێزگاى دهۆک و سنوورى ناوچە شاخاوییەکانى پارێزگاى هەولێر ئەگەرى دابارین زیاتر دەبێت.
سەبارەت بە پلەکانی گەرما کەشناسیی هەرێم ئاشکرایکردووە، پلەکانى گەرما نزم دەبنەوە بە شێوەیەک نزمترین پلەکانى گەرما بە نزیکەى (4-6) پلەى سیلیزى و بەرزترین پلەکانى گەرما بەنزیکەى (2-4)پلەى سیلیزى دەبن.