دابەشکردنی مووچەی مانگی 11 دەستیپێکرد

لە ئەمڕۆوە دابەشکردنی مووچەی مانگی 11 ی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دەستیپێکردووە.

لە کاتژمێر 8:00 ی بەیانی ئەمڕۆوە لە زۆرینەی بانکەکان لە هەرێمی کوردستان دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی 11 کراوە و بەهۆیەوە قەرەباڵغییەکی زۆر دروستبووە.

لەیەکەم رۆژی دابەشکردنی مووچەدا هەریەکە لە خانەنشینی پێشمەرگە، خانەنشینی مەدەنی، خاوەن پێداویستییە تایبەتییەکان، زیندانیانی سیاسیی و کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان مووچە وەردەگرن.
دابەشکردنی مووچەی مانگی 11 لەکاتێکدایە، تا ئێستا هیچ وادەیەک بۆ دابەشکردنی مووچەی مانگی 12 لەئارادانییە.

بابەتی پێشتر

سیروان محەمەد: پلانێك دانراوە لە دوو ساڵی داهاتوو بە پڕۆژەی رووناكی كارەبای 24 كاتژمێری دابینبكرێت

بابەتی دواتر

ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق یەکەم کۆبوونەوە لە ساڵی نوێدا ئەنجامدەدات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share