محەمەد شیاع سودانی رایگەیاند، گۆڕانکارییە سیاسییانەی لە ماوەی رابردوودا لە سوریا رویاندا، لە عێراقدا دووبارە نابنەوە.
ئەمڕۆ شەممە، محەمەد شیاع سودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق رایگەیاند، هەندێک کەس و لایەن پێیانوایە ئەو گۆڕانکارییانەی لە سوریادا رویانداوە بەهەمان شێوە لە عێراقیشدا روودەدەن، بەڵام هەرگیز لە وڵاتەکەدا روونادەن، چونکە ئێمە جیاوازین.
وتیشی “ئێمە سیستەمێکی گشتگیرمان هەیە کە هەموو پێکهاتەکان لەخۆدەگرێت و مافی کەس پێشێلناکرێت، بڕواشمان بە پڕۆسەی سیاسیی و گۆڕانکاریی دیموکراسی هەیە و جیاوازین لە هەندێک شوێن و ناوچەی تر”.
ئاماژەی بەوەشدا، ئەو کەسانەی ئەو لێدوان و بۆچوونانە بڵاودەکەنەوە ئامانجیان دروستکردنی دڵەڕاوکێ و نا ئارامییە لەناو خەڵک و شەقامی سیاسیی وڵاتەکەدا.