وەزارەتی دەرەوەی فەڕەنسا لەسەر هەواڵێکی ناڕاست سەبارەت بە کورد روونکردنەوەیدا

لە کاتێکدا، ژان بارۆت، وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا لە سوریا بوو و قسەی دەکرد، هەندێک لە میدیاکان هەواڵێکی ناڕاستیان بڵاوکردەوە لەسەر پرسی کورد لە سوریا و وەزارەتی دەرەوەی فەڕەنساش روونکردنەوەیدا.

لە هەواڵە ساختەکەدا، گوایە وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا وتوویەتی، “داوا دەکات لە پارتی کرێکارانی کوردستان و یەکینەکانی پاراستنی گەل و هەروەهاش هێزەکانی سوریای دیموکرات تا چەک دابنێن و بەشداری لە پرۆسەی سیاسی سوریادا بکەن.”

ئەو میدیایانە بە ناوی وەزیری دەرەوەی فەڕەنساوە نوسیویانە “هەرگیز ڕێگە بە تێرۆریزم نادرێت لە سوریادا.”

وەزارەتی دەرەوەی فەڕەنسا رایگەیاندووە، ئەم هەواڵە ساختەیە و وەزیرەکەمان قسەی لەو جۆرەی نەکردووە، بەڵکو ئەو داوای کۆتاییهاتنی شەڕ دەکات لە باکووری سوریا، داوای چارەسەری سیاسییانەی پرسی کورد دەکات و پشتگیری خۆی بۆ “هەسەدە”ی هاوپەیمانمان دووپاتکردووەتەوە کە شەڕی داعشیان لەگەڵ کردووین و پێویستە بەشێک بن لە داهاتووی سوریا.

بابەتی پێشتر

وەفدەکەی دەم پارتی ئەرکی سەرەکییان سەبارەت بە پرسی ئاشتی کەوتووەتە سەر شان

بابەتی دواتر

کەشناسیی هەرێم: بەفر و باران دەبارێن

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share